پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی ئه‌وه‌ی توانیان بگه‌نه یاری كۆتایی خوله‌كه ، تیپی تۆپی پێی فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بونه میوانی فێرگه‌ی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه .
یارییه‌كه ئێواره‌ی ڕۆی هه‌ینی 18 ی 11 ی 2022 و به‌ڕێوه چوو تێدا و دوایی یارییه‌كی به‌هێز یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتا بهێنن و نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی دووه‌میش بۆ فێرگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوو .
جێگه‌ی باسه خولی فێرگه‌كانی سلێمانی به‌به‌شداری 14 فێرگه به‌ڕێوه چوو كه بۆ ئاستی بێچوه شێران بوو ، تێیداو فێرگه‌ی پێشمه‌رگه به ئه‌نجامه‌كانی توانی پێگه‌یه‌كی گرنگی ڕیزبه‌ندی كۆتایی به‌ده‌ست بهێنێت .