تهندروستی -
ئەنجامدانی هەندێك كاری هەڵە وادهكات مرۆڤ تووشی ئینزیلاق ببێت، ئازاری زۆری لەپشتیدا دروست ببێت و نهتوانێت هەندێك كار ئەنجام بدات.
دكتۆر شوان پسپۆڕی نهشتهرگهری ئێسك و شكان ڕێنمایی هاوڵاتیان دهكات هەر كاتێك هەستیان بەچەند نیشانەیەك كرد، ئەوە بزانن تووشی ئەم گرفتە تەندروستییە هاتوون، دهشڵێت"باشترین ڕێگە بۆ دەستنیشانكردنی ئەم نەخۆشیەو دڵنیا بوون لەوەی ئەم كێشەیەتان هەیە وێنەی تیشكیە."
نیشانەكانی تووشبوون بەنەخۆشی ئینزیلاقی پشت بریتیه له:
1- هەبوونی ئازار لە قۆڵ و قاچەكاندا.
2- هەستكردن بەڕەقبوونی ماسوولكەكانی پشت بەتایبەت دوای هەستان لەخەوی بەیانیان.
3- لەكاتی پژمین یان كۆكەیەكی ئاساییدا هەست بەئازاری پشت دەكەن و ئازارەكەش بەردەوام ڕوو لەزیادبوون دەكات.
4- كاتێك پێت وابێت كە بەپێ دەڕۆیت كەمتر هەست بەئازار دەكەیت لەچاو ئەوەی كە پاڵبكەویت یان دابنیشیت.
5- كاتێك قاچەكانت ڕابكێشیت بەرەو ناوچەی سنگ هەست بە ئارامی بكەیت.