پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سێهه‌م یاری خۆی له جامی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و بووه میوانی یانه‌ی گازی باكور .
یارییه‌كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 11 ی 11 ی 2022 له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی گاز به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی ئه‌وه‌ی له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی 43 یانه‌ی گاز گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد ، به‌لاَم له گێمی دووه‌م له‌گه‌ڵ كرانه ده‌ره‌وه‌ی دوو یاریزانی یانه‌ی پیێشمه‌رگه به كارتی سور له‌لایه‌ن ناوبژیوان ، كوڕانی پێشمه‌رگه بێ هیوا نه‌بوون له تۆمار كردنی گۆڵ و له خوله‌كی 80 یاریزان شیروان كوردستان گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كردوو به‌و ئه‌نجامه و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی ناوبژیوان په‌نای برده به‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه توانیان به ئه‌نجامی 5-4 گۆڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ماڵئاوای له جامی یانه‌كانی عێراق كرد .