پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و چه‌ند به‌شێكی تایبه‌ت به یانه‌كه ، ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 2 ی 11 / 2022 به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێر و موسی ڕه‌ووف به‌رپرسی به‌شی یاسای یانه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ، وسام محه‌مه‌د بازگ و كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌ردانی هۆڵ و به‌شه‌كانی یانه‌یان كرد كه له ماوه‌ی ڕابردوو به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه نۆژه‌ن كرایه‌وه .
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا ، سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ست خۆشی و ستایشی له كاره‌كانی به‌شی كارگێَڕی كرد كه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن یانه‌كه به‌و گه‌شاوه‌ییه بهێڵنه‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوو پێیدا تێپه‌ڕیوه ، ئه‌مه‌و به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فای سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه گرنگه ئه‌م هۆڵه كه بۆته چاوی سلێمانی بۆ چالاكییه وه‌رزشییه‌كان هه‌میشه گه‌شاوه و ڕوناك بێت و ئاماده‌بێت بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتی و چالاكییه وه‌رزشیانه‌ی كه تایبه‌تن به یانه‌كه و شاری سلێمانی و ته‌نانه‌ت خول و پاڵه‌وانێتییه‌كانی عێراق و كوردستان كه یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه ده‌رگای والاَ بووه بۆ ئه‌و چالاكییه ڕه‌نگینانه .
پاشان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پیشمه‌رگه ڕایگه‌یاند كه به پاڵپشتی به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆكی یانه هه‌میشه هه‌وڵمان داوه خزمه‌ت به چینی گه‌نجان و لاوان بكه‌ین و وه‌رزش له شاری سلێمانی خۆشه‌ویست به‌ره‌و پێش ببه‌ین ، هه‌ربۆیه به هه‌وڵی دڵسۆزان كاره‌كان ناوه‌ستن و به‌رده‌وام ده‌بین .
له كۆتایش سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند كه ده‌بێت هه‌موان پێكه‌وه یه‌ك ده‌ست كار بكه‌ین بۆ ئه‌و ڕسته‌یه‌ی جێگری سه‌رۆكی یانه ئاماژه‌ی پێكرد .