پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌كات كه بڕیاره یارییه‌كانی له مانگی 11 ی 2022 ده‌ست پێبكات .
ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری زیاتر به یارییه‌كی دۆستانه ، تیپی باله‌ی یانه‌كه له نێو هۆڵی شه‌هیدی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه میوانداری كرد له یانه‌ی مه‌سافی كه ئاماده‌كارییه‌كانی و یارییه‌كانی له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌دات .
له‌و یاریه‌دا ، یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 3-1 سێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌و یاریه‌ش بووه دووه‌م یاری دۆستانه‌ی پێشمه‌رگه كه له یه‌كه‌م یاریشی به هه‌مان ئه‌نجام له یانه‌ی ناوبراوی بردبۆوه .