پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
چاوان به‌هادینی كچه پاڵه‌وانه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی وه‌رزشی كوردستان و عێراق له یاری سێ باز توانی دووباره و له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێ تۆمار بكات كه هه‌ر به ناوی خۆی بوو .
ئه‌و كچه پاڵه‌وانه به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان كه دووباره توانیم دوایی ماندووبونێكی زۆر جارێكی دیكه ڕێكۆردی نوێ تۆمار بكه‌م .
چاوان ووتیشی له یاری سێ باز كه 11،20 مه‌تر بوو ئه‌و ژماره‌یه‌م شكانده‌وه و كردمه 11،48 مه‌تر كه ئه‌مه‌ش ڕیكۆردێكی مێژوویه له یارییه‌كه‌دا .
ووتیشی له دوای دوو هه‌وڵدان كه خۆی له شه‌ش هه‌وڵدان ده‌بینێته‌وه و یاسایی یارییه‌كه به‌و شێوه‌یه‌یه توانیم ژماره‌كه تۆمار بكه‌م .
چاوان به‌هادین حه‌سه‌ن مێژوویه‌كی پرشنگداری هه‌یه له یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان و دووباره سه‌لماندی به ئاسته به‌رزه‌كه‌ی ژماره نوێكان تۆمار ده‌كات و له ئێستاشدا ئه‌و كیژه پاڵه‌وانه ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق ده‌كات كه بڕیاره یارییه‌كانی له مانگه‌كانی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت .