پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له شاری گیلان - ئاستارا و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه تی كاراتێی ئاستارا بۆ ئاسته‌كانی مندالاَن تا پێشكه‌وتوانی كوڕان و كچان به‌ڕێوه چوو ، له‌و پاڵه‌وانێتییه كه پێنج ولاَت به‌شداری كرد ، تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به نوێنه‌رایه‌تی ولاَتی عێراق توانی به به‌ده‌ست هێنانی چه‌ندین ئه‌نجام و نازناو پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی ولاَتان ده‌سته‌به‌ر بكات .
شڤان عوسمان كابتنی تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه له هه‌مان كات كابتنی هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كانی ڕافیده‌ینه ، كه توانی له‌و پاڵه‌وانێتیه‌و له كێشی + 84 كغم پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیایی ئاڵتون به‌ده‌ست بهێنێت تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری دا و ووتی ، پێنج ولاَت به‌شداری كرد كه بریتیی بوون له ( ئێران ، عێراق ، ئه‌فغانستان ، پاكستان و ئازه‌رباینجان ) كه ته‌نیا له ولاَتی ئێران سه‌رجه‌م شاره‌كان كه پێكهاته‌ی تیمی میللیی ولاَتی ئێران یان گرتووه له ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان به‌شدار بوون كه چه‌ندین یاریزانی پاڵه‌وانی تێدایه ، ئه‌مه‌و شڤان عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئێمه‌ش وه‌ك تیمی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیمان ئه‌نجامی زۆر باش به‌ده‌ست بهێنینین و ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێز بكه‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ندین پاڵه‌وانی ئه‌و ولاَتانه ، هه‌روه‌ك شڤانی پاڵه‌وان ئه‌نجامه‌كانی ئاشكرا كردوو ووتی ، له ئاستی مندالاَن 8 تا 9 سالاَنی كوڕان ، له یاری كاتا ڕه‌وه‌ند یادگار پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك له كۆمیته نڤۆ ته‌ها به پله‌ی یه‌كه‌م هات له كێشی - 25 كغم ، ئارش كامران به پله‌ی یه‌كه‌م هات له كێشی - 30 كغم .
وه ته‌واوی ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :
1 - ته‌مه‌نی 10 و 11 ساڵ :
دارین دارا له كێشی - 35 له یاری كۆمیته پله‌ی دووه‌م
2 - له كاتای 12 و 13 ساڵ -
ئه‌حمه‌د سه‌روه‌ر- پله‌ی یه‌كه‌م
ئارش سۆران - پله‌ی دووه‌م
ياسر محمد - پله‌ی سێهه‌م
تیمی كاتا 12 و 13 ساڵ پێشمه‌رگه به پله‌ی یه‌كه‌م هات كه بریتیی بوون له یاریزانان ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ، ئارش سۆران و یاسر محه‌مه‌د ) .
هه‌ر له ئه‌نجامه‌كانی 12 ساڵ و 13 ساڵ بۆ یاری كۆمێته ( ئارۆ جه‌مال له كێشی - 35 كغم پله‌ی یه‌كه‌م و ڕاستگۆ بورهان له كێشی - 50 كغم پله‌ی دووه‌م ) .
3 - ته‌مه‌نه‌كانی 14 - 15 ساڵ
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د له یاری كاتا تاك پله‌ی دووه‌م و محه‌مه‌د ئه‌ركان و ڕه‌ها ئیبراهیم به پله‌ی سێهه‌م هاتن .
14 - 15 ساڵ بۆ یاری كۆمیته‌ی كوڕان
هه‌ریاد هه‌ردی له كێشی - 63 كغم پله‌ی سێهه‌م .
4 - ته‌مه‌نه‌كانی 16 و 17 ساڵ
محه‌مه‌د تاڵب له یاری كۆمێته - 55 كغم پله‌ی دووه‌م و لاوكۆ محه‌مه‌د - 76 كغم له هه‌مان یاری پله‌ی یه‌كه‌م .
له یاری كاتای هه‌مان ته‌مه‌ن یاد ساڵح و شادیار شۆڕش پله‌ی سێهه‌میان له كاتای تاك به‌ده‌ست هێنا وه هه‌مان دوو یاریزان له‌گه‌ڵ یاریزان محه‌مه‌د ئه‌ركان له كاتای تیم پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا .
ته‌مه‌نه‌كانی + 18 ساڵ - توانا غه‌ریب و دابان به‌هادین به پله‌ی سێهه‌م هاتن له یاری كاتای تاكی پێشكه‌وتوان .
وه تیمی كوڕان له ئاستی پێشكه‌وتوان داسیار ئالان ، ڕێكار عوسمان و بڵند گۆڕان پله‌ی سێهه‌م یان به‌ده‌ست هێنا .
وه له یاری كۆمیته شاكۆ عه‌لی به پله‌ی سێهه‌م هات له كێشی + 84 كغم و له هه‌مان كێش شڤان عوسمانی پاڵه‌وان پله‌ی یه‌كه‌می له ده‌ست نه‌دا و میدالیا ئاڵتونه‌كه‌ی له مل كرا .
وه ئه‌نجامه‌كانی تیمی كچان :
خونچه به‌رزان پله‌ی دووه‌م یاری كاتا
هانا ڕه‌زا پله‌ی دووه‌م له یاری كاتا
له‌نی محه‌مه‌د پله‌ی سێهه‌م له یاری كاتا و پله‌ی یه‌كه‌م له یاری كۆمێته
ڕۆزا وریا پله‌ی سێهه‌م له یاری كۆمێته
تافی نزار پله‌ی سێهه‌م له یاری كۆمێته
سه‌نا سه‌ربه‌ست له یاری مۆمێته پله‌ی دووه‌م
ئانیا كامه‌ران له یاری كۆمێته پله‌ی دووه‌م
پاهۆ ته‌ها پله‌ی یه‌كه‌م له یاری كۆمێته
ژالیا ئومێد له یاری كۆمێته پله‌ی یه‌كه‌م
ئایه ئومێد له یاری كاتا پله‌ی دووه‌م و له یاری كۆمێته پله‌ی یه‌كه‌م
وه كاتای تیمی كچان پله‌ی سێهه‌م كه‌ر بریتیی بوون له یاریزانان ( ئه‌وین ئامانج ، سۆز سالار و هانا ڕه‌زا ) .
شڤان له دوا وته‌ی ووتی ، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه ئه‌م تیمه كه به نوێنه‌رایه‌تی ولاَتی عێراق به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتییه به‌هێزه كرد به ده‌یان یاریزانی نوێ و لاوه‌وه هاتنه نێو ئه‌و كێبڕكێیه كه زۆرینه‌ی یاریزانه‌كانی بۆ یه‌كه‌م جاره به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كیانه‌دا ده‌كه‌ن .
ووتیشی ، هه‌ریه‌ك له ڕاهێنه‌ران ئه‌رسه‌لان مورادی ، شاخه‌وان ئه‌حمه‌د و شاهین ته‌ها كاریگه‌ری زۆر به‌هێزیان هه‌بوو له به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وتانه‌ی كه تیمه‌كه‌مان به‌ده‌ستی هێنا كه زیاتر له 50 یاریزان ده‌بووین