ته‌ندروستی -
دكتۆره سڤیتلانا پاڤلیتشینكۆ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له ڕوسیا، كاریگه‌ریه ئه‌رێنیه‌كانی خواردنی ئه‌ڤۆگادۆی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ ڕونكردۆته‌وه به‌هۆی هه‌بوونی چه‌ندین جۆر ڤیتامین و كانزای سودبه‌خش و گرنگ تیایدا.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" له‌ناو ئه‌ڤۆگادۆ دا پۆتاسیۆم هه‌یه كه به‌رپرسه له گه‌یاندنی ئاماژه ده‌مارییه‌كان بۆ ماسولكه‌كانی دڵ، گۆڕینی چه‌وری ئاژه‌ڵی به چه‌وری ڕوه‌كی ناتێر مه‌ترسی مردن به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ڕێژه‌ی 24-26 % كه‌مده‌كاته‌وه"
له‌ناو ئه‌ڤۆگادۆ دا هه‌ریه‌ك له سلیكۆن و بۆرۆن و نیكل هه‌یه كه یارمه‌تی چالاككردنی كرداری زینده‌چالاكی له‌ش ده‌دات، ترشی چه‌وری ناتێر و ڕیشاڵی خۆراكی و دژه ئۆكسێنه‌ری سروشتی تیادایه هه‌مویان كاریگه‌ری ئه‌رێنیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر چی بڕێكی زۆر كالۆری له‌ناو ئه‌ڤۆگادۆ دا هه‌یه به‌ڵام هیچ هۆكارێك نییه ڕێگری بكات له خواردنی چونكه هیچ زیان و مه‌ترسییه‌كی نییه.