پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان كۆتایی هات و له كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كانی شاری سلێمانی دوایی بردنه‌وه‌ی كچانی ئافرۆده‌یت له سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان له سیروانی شاره‌زوور هه‌ردوو یانه‌ی ناوبراو گه‌یشتنه قۆناغی داهاتووی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی نایاب .
ئه‌مه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر ، كچانی ئه‌كاد به یه‌كه‌م و ئافره‌تانی هه‌ولێر به دووه‌م گه‌یشتنیان به‌و قۆناغه مسۆگه‌ر كرد .
جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی یارییه‌كانی خوله‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ڕاگه‌یاندوو ووتی ، له قۆناغی یه‌كه‌م هه‌شت یانه به‌شداریان كرد كه دابه‌شمان كردن به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه و له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دوو یانه گه‌یشتنه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ، هه‌روه‌ك ووتیشی پیرۆزبایی له یانه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌كه‌م و هیوایی به‌ختێكی باش بۆ یانه‌كانی دیكه ده‌خوازم ، سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌نجام دانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه ووتی ، چاوه‌ڕوانی یارییه‌كانی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین و دوایی كۆتاهاتنی ئه‌و خوله هه‌ماهه‌نگی دروست ده‌كه‌ین و بڕیار له واده‌ی ده‌ست پێكی یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ده‌ده‌ین .
له دوا ووته‌ی جه‌مال ڕه‌شیدی سه‌رۆكی نوێی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان ووتی ، چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت و خوله‌كانی كوڕانیش ده‌ست پێده‌كه‌ین له داهاتوویه‌كی نزیكدا .