پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هه‌مانگی لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی و له ژێر سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی خانمان له یه‌كێتی ناوبراو و به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، قۆناغی كۆتایی خولی باله‌ی كچانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراقی له شاری سلێمانی ده‌ست پێكرد .
كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 10 ی ئابی 2022 و له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه و له یه‌كه‌م یاری دا تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ئافره‌تانی هه‌ولێر و ده‌ربه‌ندیخان به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا كچانی ئافره‌تانی هه‌ولێر به 3 سێت به‌رامبه‌ر به 1 سێت توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری یه‌كه‌م ڕۆژی خوله‌كه كچه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانی یانه‌ی سلێمانی میوانداریان له كچانی ته‌ق ته‌ق كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز كچانی سلێمانی به سێ سێتی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .