پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له دووه‌م یاری خۆیدا و له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا ، كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز و یارییه‌كی پڕ ململانێ له‌به‌رامبه‌ر كچانی یانه‌ی غازی به‌سره‌ی عێراق توانیان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و به ئه‌نجامی 3-2 یاری بردنه‌وه به نرخه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
یارییه‌كه له كاتژمێر 6:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 2 ی ئابی 2022 و له نێو هۆڵی ئه‌میر حه‌مزه له ولاَتی ئه‌رده‌ن به‌ڕِێوه چوو كه ماوه‌ی دوو كاتژمێر و 15 خوله‌كی خایاند ، ئه‌مه‌و هه‌ردوو تیم دوایی به‌هێزتركردنی پێكهاته‌كه‌یان و بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه‌ی له یه‌كه‌م یاری سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا بوو ، له‌یه‌كه‌م یارییاندا كچه پێشمه‌رگه‌كان كه به‌ربه‌ستی فه‌تاتی كوێتی یان به 3 یاری بێ وه‌لاَم بڕی بوو به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه چونه به‌رامبه‌ر كچانی غاز‌و توانیان یاری به یاری و خاڵ به خاڵ له‌و ڕكابه‌رییه به‌هێزه‌دابن و ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان بۆ خۆیان یه‌كلا كرده‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یارییه به‌هێزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئاگرینیان برده‌وه و بونه یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان .