پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی كوردستان به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رواری 4 ی ئابی 2022 یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ڕێوه بچێت و تێیداو كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شداری ده‌كه‌ن ، سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ، به‌ختیار محمد فواد سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی یانه‌كانی كوردستانه و له سنوری شاری سلێمانی سێ یانه به‌شداره ، هه‌روه‌ك به‌ختیار ئاماژه‌ی پێدا كه یه‌كێك له یانه‌كانی شاری سلێمانی ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یه كه تیمێكی تۆكمه‌ی هه‌یه‌و له پاڵه‌وانێتیه‌كانی ڕابردوشدا توانیویانه چه‌ندین ئه‌نجام ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .