هۆكاره‌كانی هه‌ستكردن به‌ گه‌رمی و ساردی پێ



ته‌ندروستی‌ - 

سارد داهاتن، گەرم داهاتن ،تەزین و ژان کردنی قاچەکان یەکێکە لە گازاندە باوەکان، زۆر کەس ئەو کێشەیەی هەیە، بەتایبەتی دوای تەمەنی چل ساڵی و زیاتر، دكتۆر یوسف پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌باره‌ی‌ ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستییه‌ ڕونده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" لە دیدی نەخۆش زۆر لێکدانەوەی هەیە، کاتێک قاچی گەرم دادێت، هەست بەناڕەحەتی دەکات، لە خۆی دەپرسێت  دەڵێت دەبێ چی بێت؟بەڕاستی تەزین، مێرولە کردن، هەستی دەرزی پیاچون .. گەرم داهاتن .. دەبێ چی بێت لە قاچەکان؟"

ئاشکرایە دەماری هەستکردن لەهەمو بەشەکانی پێستی مرۆڤ بەربڵاون، قاچەکانیش بەو شێوەیە، ئەو نیشانانە بریتین لە هەڵچونی ئەو دەمارانە، نیشانە پۆزەتیڤەکان، واتە هەستێکی گەرم داهاتن،  ژان، یان بەرکەوتن دروست دەبێت، بەبێ ئەوەی بریندار بون یان هەوکردنی بەکتریایی ڕوی دابێت. 

دەمارە چێوه‌ییەکان توشی هەوکردن و نەخۆشی دەبن بەبێ ئەوەی بەکتریا، ڤایرۆس یان هێزی فیزیایی توشی پێکانی کردبێت. 

چ هۆکارگەلێکن؟چین وادەکەن ئەو دەمارەچێوەییانە توشی نەخۆشی ببن؟
1- نه‌خۆشی شەکرە
2-جگەرە كێشان.
3- خواردنەوەی کحول
4- کەمی ڤیتامین B12
5- کەمی ڤیتامین فۆلیک ئەسید
6- کەمی ڤیتامین B 1
7- پەک کەوتنی گورچیلە
8-بەکارهێنانی دەرمانی درێژخایەن
9- تەمبەڵی گلاندی دەرەقی

باشە ئەگەر توشی ئەو حاڵەتەبویت دەچیتەلای کام پسپۆر؟
بێ گومان ئەوە کاری پزیشکی پسپۆری مێشک و دەمارە، واتە دکتۆری جەلتەو سەر و مێشک،. زۆر دەبینم نەخۆش جار هەیە پێویستە بزانێت ئایا دەچێتە لای کام پسپۆری، ئەو جۆرە نەخۆشانە کە ئەو نیشانانەی هەبێت دەچنە لای پسپۆری جیا جیا، چونکە درێژخایەنەو جار هەیە زو چاک نابنەوە.

هەروەها ئەو جۆرە هەوکردنەی دەمارەکان جارهەیە دەبێتە هۆی سڕبونی دەست و پێیەکان، یان لەدەستدانی هەست کردن بە ئازار، بۆیە لەکاتی بەرکەوتن و برین درەنگ هەستی پێ دەکرێت و برین و پێکان ئاڵۆز دەبن و درێژ دەبنەوە، بەتایبەتی لەحاڵەتی نەخۆشی شەکرە ئەو برین و ڕەش بون و هەوکردنانە ڕودەدەن. 

فاکتەرێکی دیکەی برین و ڕەش بونی پێی شەکرەدار کەمی خوێن بۆ چونە، واتە دەمارەکانی خوێن تەسک دەبنەوە، دەگیرێن، ئەوکاتە قاچەکان سارد دەبن و ژان دەکەن و ئەگەری گەنگرین دروست دەبێت.

بۆ شه‌كرەی پێ چی بکەین ؟ چۆن ڕێی لێ دابخەین؟
1-جگەرە بەجێ بهێڵە.
2- شەکرەکەت باش کۆنترۆڵ بکە.
3- زەختت کۆنتروڵ بکە بەتەواوی.
4- ڤیتامین دی و  B12 پێویستە پێوانە بکرێن
5- ئاگاداری بەرکەوتن و خاوێنی پێیەکانت بە.
6- لەشە جولەو وەرزش کردن پشت گوێ مەخە.
7-کەمترین بەرکەوتن و برین پێویستە چارەسەر بکرێت.

ستایلی ژیانی تەندروست، کێش دابەزاندن، خواردنی تەندروست و گرنگی دان بە وشک ڕاگرتن و خاوێن ڕاگرتنی پێیەکان زۆر گرنگن، بەهەند هەڵگرتنی تەندروستی، کات و سات  هەوڵ پێدان زۆر بنچینەییە، ئێمە پێویستە ئاڕاستەی بیرکردنەوەمان بگۆڕین بۆ ئەو خۆرهەڵاتەی کە تەندروستی، لەشساغی، وە چاڵاکی دەرونی و جەستەیی لەوێوە هەڵدێت و تیشکی ڕوناک دەبەخشێت.



PM:03:28:15/07/2022




ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌