ته‌ندروستی -
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شه‌پۆلێكی سكچوون و ڕشانه‌وه له شاری سلێمانی بڵاوبۆته‌وه و دكتۆره شاگوڵ وه‌ك پسپۆری هەناو و دڵ ده‌ڵێت"سکچون بڵاوە لەسلێمانی ئەگەر کولێراش نەبێ لە مناڵ و گەورە مردنی لێکەتۆتەوە بەجۆرێک ووشکبوونەوەکەی کار‌و فەرمانی گورچیلە سست بکات"
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌شڵێت" ئه‌م شه‌پۆله‌ی سكچوون ترسی زۆرە تا ئەتوانی لە دەرەوە خواردن مەخۆ، ئەگەر کێشەت هەبوو زوو بەهانای خۆتەوە بە ، منداڵت بپارێزە شتی دەرەوەو پیس نەخوات دەست شتن گرنگی پێ بدرێ کەسی تووشبوو خۆی و دەورووبەروو کەلو پەلی پاک ڕابگرن."
گرنگیدان بە شتنەوەی سەوزەو میوە یه‌كێكی دیكه‌یه له هه‌نگاوه پێویسته‌كان بۆ خۆپارێزی، دكتۆره شاگوڵ ده‌شڵێت"منداڵ و پیر کەمتر بەرگەی ووشک بوونەوە ئەگرن، زۆر ئاگاداریان بن.زوو چارە بکرێن، ڕەنگە ماوەیەک نەمانی ئاو، لە هەندێک گەڕەک و هێنانی ئاوی نا تەندرووست، هۆکارێک بێت وا لەپڕ شارەکەمان کێشەی بۆ دروست بوو. بۆیە ئاو بکوڵێنرێت و سارد بکرێتەوە ئەگەر گومانت لێی هەبوو."