‌دەرزی جەلاتینی"هایلۆرینیک ئه‌سید" چاره‌سه‌ری سەوفانی ئەژنۆ ده‌كات؟



ته‌ندروستی‌ - 

ئەنجامی لێدانی دەرزی جەلاتین بۆ سەوفانی ئەژنۆ  لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشی تر دەگۆرێت ، لەوانەیە پاش لێدانی ئەم دەرزیە تەواو ئازارت نەمینێت یان بەشێک لەئازارەکە ببات هەندێک جاریش هەیە سوودی نابێت.

هەندێک ڕاستی گرینگ پێوستە بیزانیت لەسەر دەرزی جەلاتینی كه‌ له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر شوان پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكان باسیده‌كات.

1-ماوەی ئیشکردنی ئەم دەرزیە لەسەر سەوفان دیاریکراو نیە، بەشێوەیەکی گشتی ئەم دەرزیە لە ٢ بۆ ٦ مانگ ئیشدەکات .
2-لێدانی زیاتر لە یەک دەرزی سوودی زیاترە لەوەی یەک جار لێیبدەیت.
3-سوودی ئەم دەرزیە کەمترە بۆ نەخۆشی قەڵەو یان سەوفانی دەرجە کۆتایان هەیە.

-سودەکانی دەرزی جەلاتینی چین لەسەر ئەژنۆ ؟ 
1-یارمەتی گەشەو پاراستنی کرۆژەی ئەژنۆ دەدات .
2-بەهێزکردنی کرۆژەی ئەژنۆ و پاراستنی لە داروشان.
3-بەهێزکردنی ئێسکی بن کرۆژە.
٤- یارمەتی دانی دروستکردنی ماددەی هیالورینیک ئه‌سیدی ئەژنۆ دەدات .

پاش لێدانی دەرزی جەلاتینی چی پێوستە بیکەیت:
1-راستەوخۆ پش لێدانی دەرزیەکە باشتر پشوو بدەیە ئەژنۆکەت لەسەری نەرۆیت بۆ ماوەی ١ رۆژ و پلیکان و پازدان و وەرزش نەکەیت بۆ ماوەی ٢ هەفتە .
2- ساردی لەسەر ئەژنۆکەت دابنی بۆ کەمکردنەوەی هەلئاوسان.
3- دەرمانی ئازار شکێن وەربگرە ئەگەر ئازارت هەبوو.

-زیانەکان و کاریگەریە لاوەکەیاکانی لێدانی دەرزی جەلاتینی لە ئەژنۆ:
بەشێوەیەکی گشتی ئەم دەرزیە زۆر سەلامەتە هیچ زیانێکی لەسەر جەستە نیە بەلام لەهەمان کات  هەر دەرزی لێدانێک بۆ ناو ئەژنۆ لەوانەیە ببێتە هەوکرن و هەلئاوسان و ئازار بۆ ماوەی چەند رۆژێک .



PM:03:34:13/06/2022




ئه‌م بابه‌ته 1292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌