پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری خۆی له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا و بووه میوانی یانه‌ی هه‌ندرێن .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 10 ی حوزه‌یرانی 2022 له سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن به‌ڕێوه چوو ، یانه‌ی ناوبراو توانیان به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش خۆیان گه‌یانده یاری كۆتایی خوله‌كه .
هه‌رچی له دووه‌م یاری بوو هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به 3-1 گۆڵ له یانه‌ی خاوه‌ن ماڵی برده‌وه .
به‌و دوو ئه‌نجامه هه‌ولێر و هه‌ندرێن یاری كۆتایی خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن .