پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق پێكهاته‌ی ته‌واوی یاریزانانی بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری كرد به‌مه‌به‌ستی به‌شداریان له ئۆڵۆمپیادی جیهان كه بڕیاره یارییه‌كانی له ولاَتی هندستان به‌ڕێوه بچێت .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 7 ی حوزه‌یرانی 2022 و له دوا یاری بۆ ده‌ست نیشان كردنی كۆتا یاریزان هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاكار عه‌لی ساڵح و حسێن عه‌لی حسێن له شاری هه‌ولێر یاری كۆتایی گه‌یشتنیان به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌نجام دا‌و تێیداو ئاكار عه‌لی توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و سه‌ركه‌وتنی بۆ ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق مسۆگه‌ر كرد .
سه‌باره‌ت به دیاری كردنی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئه‌م پالاَوتنه بۆ دیاری كردنی دوا یاریزان بوو بۆ ته‌واوكاری پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه پێشتر هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( ئه‌حمه‌د عه‌بدول سه‌تار ، عه‌لی له‌یس ، زۆزگ سه‌لاَح و ڕه‌بیع نوری ) گه‌یشتنیان به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه به‌ده‌ست هێنابوو .
هه‌روه‌ك ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی پێدا كه بۆ دیاری كردنی پێنجه‌م یاریزان یاری یه‌كلاكردنه‌وه له نێوان ئاكار و حسێن به‌ڕێوه چوو كه سێ یاری ئه‌نجام دراو ئاكار توانی ئه‌نجامه‌كه له دوا جه‌وله بۆ خۆی یه‌كلابكاته‌وه و ببێته یاریزانی پێنجه‌می هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه به‌شداری له ئۆڵۆمپیادی جیهان له ولاَتی هند ده‌كه‌ن و یارییه‌كانی له كۆتایی مانگی ته‌مووز بۆ 13 ی ئاب به‌ڕێوه ده‌چێت .