تهندروستی -
سڕبوونی دەست و پەنجە نەخۆشیەکی باوە و بە زۆری لە ئافرەتانی تەمەن مامناوەند ڕوودەدات، دكتۆر بێریڤان پیزشیكی نهخۆشییهكانی ئێسك و شكان هۆكار و چارهسهری ئهم نهخۆشییه لهم بابهتهدا دهخاته ڕوو.
هۆکارەکان:
-کێشە لە بڕبڕەکانی مل دا.
-نەخۆشی شەکرە.
-کەمی هەندێک ڤیتامین و ماددە لە لەشدا وەک ڤیتامین B12.
-بوونی پەستان لەسەر هەستە دەماری دەست لە شوێنێک لە ڕێڕەوی دەمارەکەدا .
هەریەکێک لەمانە دەرکەوتەو نیشانەی جیاوازی هەیە.
لەهەموو هۆکارەکان باوتر ، بوونی پەستانە لەسەر دەماری دەست لەئاستی مەچەک ، کە دەبێتە هۆی سڕبوونی سێ پەنجە (شایهتمان ، ناوەراست ، لایەکی پەنجەی ئهڵقه) ، بەتایبەت لە کاتی شەودا، هەندێكجار ئازاری قۆڵ و باسک وملی لەگەڵدایە .
ئەو هۆکارانەی لەوانەیە ببێتە هۆی ئەو پەستانە:
1-بەرکەوتنی زەبر وەکو ئەوانەی کە ئیشی دەست دەکەن وەكو (دڕێل وکۆمپرێسەر و چەکووش ) بەکار دێنن ، یان نان کردنی زۆر .
2-نەخۆشیەکانی غوددەی دەرەقی و ڕۆماتیزم و شەکرە .
3-بوونی گرێ لەنزیک دەمارەکان .
4-هەندێ جاریش هۆکارەکەی نادیارە .
چارەسەریەکانی سڕبوونی دەست و پەنجە:
1-بەکارهێنانی دەرمان و قایش و وەرزش
2-دەرزی لێدان لە نزیک دەمارەکە .
3-نەشتەرگەری، کەلەهەموو چارەسەرییەکانی دیکە سەرکەوتوو ترە .