تهندروستی -
ئەو کەسانەی کە ئەندامێکی خێزانەکەیان نەخۆشی تەنگەنەفەسی ھەیە یان کێشەیەک لە سییەکانی ھەیە، یان رەبوی ھەیە یان تەنانەت نەخۆشی دڵی ھەیە، پێویستە ئەم ڕێکارانە بگرنە بەر، كه دكتۆر چالاك لهم بابهتهدا باسی كردوه.
1- مانەوە لە ماڵەوە.
2- داخستنی دەرگاو پەنجەرەکان.
3- ئەگەر بۆشاییەک یان کەلێنێک لە دەرگاکانی ماڵەوە ھەیە پێویستە پارچە قوماشێکی تەڕ لە شوێنی ئەو بۆشاییە جێگیر بکرێت.
4- دانەگیرساندنی موبەریدە بەڵام پانکە ئاساییە.
5- ئەگەر سەرەڕای ئەو چوار ڕێکارەی سەرەوە کەسەکە ھەستی بە تەنگەنەفەسی کرد پێویستە ماسک ببەسترێت بەشێوەیەک کە لوت و دەمیش داپۆشراو بێت.
تێبینی: تەنانەت زۆرێک لەوانەشی تەندروستن لەم خۆڵبارینە ھەست بە ھەناسە توندی ئەکەن چونکە وا دیارە قەبارەی دەنکۆڵکانی خۆڵبارینەکە زۆر وردە.