پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، تێیداو تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی سه‌ركه‌وتنێكی به نرخ به‌ده‌ست بهێنێت و سێ خاڵی گرنگی له ئاشتی هاوشاری وه‌رگرت .
له‌و یارییه‌دا كه كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 5 ی ئایاری 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی به‌ڕێوه چوو ، تێیداو یاریزانانی تازه‌پێگه‌یشتووی پیێشمه‌رگه به هه‌وڵی وه‌رگرتنی سێ خاڵی یارییه‌كه یارییه‌كی به‌هێزیان ئه‌نجام دا و توانیان له خوله‌كی 77 ی گێمی دووه‌م و له ڕێگه‌ی یاریزان مسته‌فا عوده‌ی تاكه گۆڵی یارییه‌كه تۆمار بكه‌ن و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تازه‌پێگه‌یشتوانی پێشمه‌رگه له شه‌شه‌م یاری خۆی توانی به فه‌رمی و پێش كۆتاهاتنی خوله‌كه بگاته قۆناغی داهاتووی خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان كه له ئێستادا پێشمه‌رگه‌كان خاوه‌ن 15 خاڵن .
هه‌ر له ئه‌نجامی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خوله‌كه ، شێروانه به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له سیروانی نوێی برده‌وه و خاك و هه‌ولێریش یه‌كسان بوون .