پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتییه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراقی ده‌ستپێكردوو له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كاندا ، كوڕانی پێشمه‌رگه دوو یاریان ئه‌نجام دا .
له یه‌كه‌م یاریاندا یاریزانانی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی یاریزانانی یانه‌ی المستقبل بونه‌وه و توانیان سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر به‌ده‌ست بهێنن و پاش ئه‌و یارییه ، یاریزانه پێشمه‌رگه‌كان بێ وه‌ستان له سه‌ركه‌وتنه‌كان له كوڕانی الفتوه‌یان برده‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی پێشمه‌رگه له كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له ململانێی یانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی ڕێكه‌وتی 5 و 6 ی ئایاری 2022 ڕوبه‌ڕوی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی البلدیه و الامواج بببنه‌وه كه دوو یانه‌ی شاری موسڵ-ن .