پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنه‌كانی درێژه پێدا و توانی له خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دوا سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات و به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی له لاوانی قه‌لاَدزێ برده‌وه .
ئه‌و یارییه له شارۆچكه‌ی قه‌لاَدزێ به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رز به ئه‌نجامی 2-3 گۆڵ یارییه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا .
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی كۆی خاڵه‌كانی بكاته 21 خاڵ و گه‌یشتنی به قۆناغی داهاتووی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان مسۆگه‌ر كرد .