پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له لاوانی یانه‌ی چوار قوڕنه كردوو توانی به ئه‌نجامی 7 گۆڵی بێ وه‌لاَم یارییه‌كه‌ی لێبه‌ڕێته‌وه .
له هه‌فته‌ی ده‌ی خولی لاوانی یانه‌كانی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی و ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 19 ی نیسانی 2022 هه‌ردوو تیپی لاوانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و چوار قوڕنه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێز كه یاریزانه لاوه پێشمه‌رگه‌كان پیشانیان دا توانیان سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن .
گۆڵه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له خوله‌كه‌كانی ( 25 ، 33 ، 38 ، 40 ، 58 ، 60 و 70 ) و له ڕێگه‌ی یاریزانان (محمد کەنعان دوو گۆڵ ئاسیست محمد لوقمان، شکار ئەکبەر بەئاسیستی کامۆ بەکر، موئەیەد محمد، ڕێڤان قاسم بە لێدانی سزا، هۆزیار جەبار بە لێدانی ڕاستەوخۆ، سەفین سیروان بە ئاسیستی سامی عبداللە) تۆمار كران و به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان خاڵه‌كانیان بگه‌ینه 18 خاڵ .