ته‌ندروستی -
ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی بیركه‌وتنه‌وه‌ی 4 شت گرفتت بۆ دروست ده‌بێت، ئه‌وه مانای وایه تۆ نیشانه پێش وه‌خته‌كانی توشبوون به زه‌هایمه‌رت هه‌یه.
زه‌هایمه‌ر یه‌كێكه له توندترین جۆره‌كانی خه‌ڵه‌فان توشی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ده‌بێت، كه‌سی توشبوو به‌شێوه‌یه‌كی سووك یاده‌وه‌ری له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌م نه‌خۆشییه كار له چه‌ند به‌شێكی مێشك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به یاده‌وه‌ری و بیركردنه‌وه و فێربوونی زمانه‌وه هه‌یه.
نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه چه‌ند ساڵێك پێش ده‌ركه‌وتنی نیشانه سه‌ره‌كیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه به پشكنینی ڕۆتینی پزیشك ناتوانێت دیاری بكات كه‌سه‌كه توشبووی خه‌ڵه‌فانه یان نا.
به‌گوێره‌ی نوێترین ڕاپۆرت كه كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشی زه‌هیامه‌ر بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" توشبووان به زه‌هایمه‌ر له سه‌ره‌تادا كه‌سه‌كه گرفت له توانای یاده‌وه‌ریدا دروست ده‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌نده زۆر نابێت كێشه‌ی بۆ دروست بكات، جگه له‌وه‌ش ئه‌م حاڵه‌ته كار له یه‌ك كه‌س له كۆی 70 كه‌س ده‌كات كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 60 ساڵه.
دیارترین ئه‌و چوار نیشانه‌یه‌ی كه ئاماژه‌ی پێشوه‌خته‌ی توشبوونه به زه‌هایمه‌ر" له بیركردنی ناوی كه‌سه‌كان، له‌بیركردنی بابه‌تێك كه باست كردوه، له‌بیركردنی چیرۆكێك، له‌بیركردنی وشه‌كان" ه
پسپۆڕێكی ده‌رونی ده‌ڵێت" ئه‌م چوار نیشانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێشوه‌خته‌ی توشبوونه به زه‌هیامه‌ر به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا ئه‌و كه‌سانه گرفتی كه‌می ڤیتامین B12، له له‌شیاندا هه‌یه و ئه‌وانه‌ش كه زۆر ماندوو ده‌بن و باش ناخه‌ون" توشی هه‌مان حاڵه‌ت ده‌بن كه ده‌توانن به چاره‌سه‌ری گرفته سه‌ره‌كیه‌كه‌یان به‌سه‌ر ئه‌م كێشانه‌دا زاڵ‌بن.