تهندروستی -
له ئێستادا بههۆی بهكارهێنانی زۆری ئامێره ئهلیكترۆنیهكان هاوڵاتیان زیاتر توشی ئینزیلاقی مل دهبن، دكتۆر سۆران پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات چۆنیهتی خۆپاراستن و چارهسهر باسدهكات.
1- وەرزش کردن بە مل ئەمەش بەم شێوەیە: ملت بە هێواشی بۆ پێشەوە دەبەیت پاشان بۆ دواوە وە بۆلای ڕاست و بۆلای چەپ 10 جار ئەو وەرزشە دەکەیت.
2- بەکارهێنانی تەوقی مل بۆ ماوەیەکی کاتی واتە نابێت زۆر لە مل بکرێت.
3- مەلەوانی مەلەوانی زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری مل و ئینزیلاق.
4-بەکارهێنانی حەپی پاراسیتامۆل یان بروفین،ئەگەر لە ماوەی 5 رۆژ ئازارت نەشکا دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بکەیت.
5-مەساج کردنی مل بەشێوەی نەرم و لەسەر خۆ.
6-سەر شۆر نەکردنەوە واتە نابێت سەرت زۆر شۆڕبکەیتەوە، کاتێک تهماشای مۆبایل دهكهیت یان کتێب دەخوێنیتەوە نابێت سەری بۆ نەوی بکەیت بەڵکو دەبێت ئەو شتە بەرز بکەیتەوە بۆ ئاستی سەرت.
7- دورکەوتنەوە لە سەرینی بەرز و رەق چونکە زیان زۆر بە مل دەگەیەنێت.
8-بۆ ئافرەتان دوای سەر شۆردن پێویستە راستەوخۆ قژیان وشک بکەنەوە، چونکە ئەگەر قژیان بە تەڕی بمێنێتەوە توشی تەشەنوجی ملیان دەکات یان ئەگەر ئینزیلاقی هەبێت ئازارەکەی زیاد دەکات.
9- تەقاندنی مل بە هەموو شێوەیەک هەڵەیە و زیانی بە مل دەگەیەنێت، نابێت مل بتەقێنرێت.
10- شێلانی شان و مل زۆر خراپەو کارێکی هەلەیە، بەلکو واباشترە مەساجێکی نەرم و تەندروست بکرێت.
11- دەرمانی ستیرۆید نابێت بەکاربهێنرێت بێ پرسی پزیشكی پسپۆڕ.
تێبینی: ئەگەر ئازاری مل یان شانت هەبوو وە ئازارەکە لە 7 ڕۆژ زیاتری خایاند دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات، ئەو کات بەپێی جۆر و ئازاری نەخۆشەکە دوای فەحس و دەستنیشان کردنی نەخۆشەکە چارهسهری بۆ دەنوسرێت.