‌نەخۆشی دەروونی چارەسەری نییە؟



ته‌ندروستی‌ - 

یەکێک لەو لەکانە (عەیبانە)ی دراوەتە پاڵ توشبوان بە نەخۆشی دەروونی بریتییە لەوەی کە خەڵکی باوەریان وایە؛ نەخۆشی دەرونی چارەسەری نییە! ئەمە وەهمێکە و زۆرێک لە خەڵکی بڕوایان پێکردووە، وادەزانن هەرکەسێک نەخۆشی دەرونی توشهات ئیتر چارەسەری نییە و ئەمەش وەکو لەکەیەک لەسەر کەسەکە دەمێنێتەوە و پێوەی دەناڵێنێت.

دكتۆر جەعفەر پزیشکی پسپۆری دەروونی ده‌ڵێت" بە پێچەوانەی ئەو بیرکردنەوە هەڵەیەوە؛ نەخۆشی دەروونی چارەسەرو دەرمانی هەیە لە هەردوو شێوەی چارەسەری دەروونی و چارەسەر بە دەرمان، دڵنیا بن نەخۆشە دەروونییەکان بە چارەسەری پزیشکی چاکدەبنەوە."

ئه‌م پزیشكه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات" توشبوان بە نەخۆشی دەروونی هەرگیز چاکنابنەوە! جگە لەوەی بروای هەڵە هەیە کە نەخۆشی دەرونی چارەسەری نییە، زۆرێک لە کۆمەڵگە بروای وایە کە ئەو کەسەی توشی نەخۆشی دەروونی هات هەرگیز چاکنابێتەوە! ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە کە هەرکەسێک توشی نەخۆشی دەروونی هات راستەوخۆ توشی دارمانی دەروونی دەبێت و کۆستی دەکەوێت.. راستییەکەشی ئەوەیە کە زۆربەی نەخۆشییە دەرونییەکان چاکدەبنەوە، بۆ نمونە نەخۆشییەکانی سایکۆسس کە وەه و هەلوەسەیان هەیە لە سەدا ٥٠ یان لە ماوەی شەش مانگدا چاکدەبنەوە و هەیانە کەمتر لە مانگێک بەردەوام دەبێت. یان نەخۆشێ خەمۆکی کە زۆربەیان تەنها یەکجار لە ژیانیاندا توشی دەبن و پاشان چاکدەبنەوە"


PM:06:35:11/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 2544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌