پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوو ده‌كه‌نه شاری هه‌ولێر و دوو یاری دۆستانه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دهۆك ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌و یانه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژ هه‌ینی 7 كانوونی دووه‌می 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی برایه‌تی یاری ده‌كه‌ن و پاشان و له ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 8 ی مانگی كانوونی دووه‌م و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر ڕوبه‌ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كارییه به‌رده‌وامانه‌یه كه بۆ دووه‌م قۆناغی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجامی ده‌دات .