پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی كۆتاهاتنی یارییه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق یانه‌ی پێشمه‌رگه له كۆی 11 یاری به كۆی 24 خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه و زۆرترین بردنه‌وه و كه‌مترین شكستی هاتۆته ڕێ .
له یارییه‌كانی دا یانه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مترین گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار كراوه و له كۆی حه‌وت یاری تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی به خاوێنی ماوه‌ته‌وه و توانیویه‌تی زۆرترین گۆڵ تۆمار بكات .