ته‌ندروستی -
توشبووان به نه‌خۆشی ڕۆماتیزمه به‌رده‌وام چه‌ند پرسیارێك ئاڕاسته‌ی پزیشكه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یانه‌وه، دکتۆر هێمن وه‌ك پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی باو له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌خاته ڕوو.
1-ئایا چارەسەری کۆتایی هەیە بۆ نەخۆشی ڕۆماتیـزم؟
زۆربەی نەخۆشییە ڕۆماتیزمیەکان نەخۆشی درێژ خایەنن چارەسەری کۆتای‌یان نیە نەخۆش ناچارە لەسەر دەرمانەکانی بەردەوام بێت.
2- ئایا ڕۆماتیزم هیچ چارەسەری هەیە لە دەرەوەی وڵات؟
زۆربەی زۆری چارەسەری ڕۆماتیزم لە ناو کوردستان و عێراق بەردەستن، بەڵام ئەگەر نەخۆشیەکەت زۆر دەگەمەن بوو و چارەسەری نەبوو ئەوا خۆمان ڕێگا چارەسەرت پیشان ئەدەین لە هەر کوێ هەبێ.
3-ده‌گونجێت تاکو ئێستا زانستی پزیشکی نەیتوانیوە چارەسەری کۆتای_بنبڕ بۆ ڕۆماتیزم بدۆزێتەوە؟
- بەڵێ ده‌گونجێت لەبەر ئەوەی هەر وەکو نەخۆشیە درێژخایەنەکانی تری وەکو شەکرە و زەخت و ڕەبۆ نەخۆش دەبێت لەسەر دەرمان بەردەوام بێت بۆ ئەوەی نەخۆشییەکەی کۆنترۆڵ بکرێ.
4-ئایا ڕۆماتیزم لە منداڵاندا دروست دەبێ؟
-بەڵێ زۆربەی ئەو نەخۆشییە ڕۆماتیزمیانەی لە گەورە ساڵاندا ڕوودەدەن لە منداڵانیشدا دەکرێ ڕووبدەن.