ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی ئاشكرای كردوه كه‌می ڤیتامین"D" له له‌شدا ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ده‌كات.
زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئه‌مه‌ریكی داتای تایبه‌تی به كاریگه‌ریه‌كانی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه له‌سه‌ر له‌ش بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه " ڤیتامین D په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه به ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و كه‌می ئه‌م ڤیتامینه هۆكاره بۆ زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك"
ئه‌م جۆره ڤیتامینه به یارمه‌تی تیشكی خۆر له ژێر پێستدا دروست ده‌بێت به هه‌بوونی كاریگه‌ری تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی تیشكی خۆریان كه‌مه هاوڵاتیه‌كانیان به‌ده‌ست كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌وه ده‌ناڵێنن.
باشتر وایه شیر و ماسی چه‌ور و هێلكه و جگه‌ری مانگا بخرێنه لیستی ژه‌مه خۆراكه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌وه نه‌ناڵێنیت.