ته‌ندروستی -
دكتۆره تاتیانا پۆتشارۆڤا پسپۆڕی نه‌خۆشی كوێره ڕژێنه‌كان ده‌رچه‌نجامی ئه‌رێنی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی له خواردنی شه‌كر خستۆته ڕوو.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی " نۆفۆستی" روسی باسی له‌وه كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاده ڕه‌وی له
خواردنی شه‌كردا ده‌كه‌ن ئه‌وه توشی چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی ده‌بن و له‌ناویاندا كێشی زیادده یه‌كێكه له گرفته‌كان و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه ده‌كرێت بێ خواردنی شه‌كر مرۆڤ مه‌زاجێكی باشی هه‌بێت ئه‌ویش به‌خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه و میوه و سه‌وزه‌ی نوێ نه‌ك له قتونراو"
دكتۆره تاتیانا ده‌شڵێت" له نه‌ریتی هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه‌دا خواردنی شیرینی به چاوه یه‌كێكه له دیارده بڵاوه‌كان به‌ڵام ده‌كرێت له‌جیاتی شیرینی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته میوه بخۆیت ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی زۆر باشی ده‌بێت و یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له خواردنی شه‌كر دوور بكه‌ویته‌وه"
ئه‌گه‌ر بڕیارتداوه له خواردنی شه‌كر دوور بكه‌ویته‌وه ئه‌وه دوای یه‌كه‌م ڕۆژ كاری كۆئه‌ندامی هه‌رست زۆر باش ده‌بێت و هه‌ست به ئاسووده‌ی مه‌زاج ده‌كه‌یت و پێستت جوان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر گرفتی كه‌مخه‌ویت هه‌بێت ئه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت و دوای یه‌ك مانگ دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنی شه‌كر گرفتی كێشی زیادده‌ت چاره‌سه‌ر ده‌بێت و هۆرمۆنه‌كانت چالاك ده‌بێت و سیستمی به‌رگریت به‌هێز ده‌بێت"