ته‌ندروستی -
كه‌می ئاسنی خوێن گرفتێكی باوی خانمانه به‌راورد به پیاوان، به‌تایبه‌ت خانمانی دووگیان، جه‌سته‌ی مرۆڤ ئاسن به‌كارده‌هێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆكسجین له‌ڕێی خوێنه‌وه بۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش.
كۆمه‌ڵه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتیمانی"NHS" و سه‌نته‌ری ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكا باوترین نیشانه‌كانی كه‌می ئاسنی خوێنیان له له‌شی خانماندا خستۆته ڕوو كه بریتین له:
1- هه‌ستكردن به ماندوێتی زۆر
2- لاوازی جه‌سته
3- سه‌رگێژخواردن
4- ئازاری سه‌ر
5- دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمای له‌ش
6- زه‌رد بوونی ڕه‌نگی پێست
7- خێرابوون و ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ
8-توندی و قورسبوونی هه‌ناسه و كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی له‌ش
9- لاواز بوونی نینۆك
10-ئاره‌زووكردنی خواردنی سه‌هۆڵ و خواردنه‌وه‌ی زۆر سارد