پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ولاَتی لوبنان و به‌یروتی پایته‌خت میوانداری له ماراسۆنی نێو ده‌وڵه‌تی سالاَنه‌ی خۆی كردوو له نێو زیاتر له 2000 به‌شدار بوو ئامال خزی كیژه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی خانمان به‌ده‌ست بهێنێت .
له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنانه‌وه ئامال به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند ، من وه‌ك كچه كوردێكی شاری كه‌ركوك و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سالاَنه به‌شداری له‌و ماراسۆنه ده‌كه‌م كه تێیدا به سه‌دان پاڵه‌وانی جیهانی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و خۆش به‌ختانه‌ش له‌م ساڵ توانیم له كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنم ، ئامال ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م ماراسۆنه نێو ده‌وڵه‌تییه و باوه‌ڕ پێكراوه و یه‌كێكه له‌و چالاكیانه‌ی سالاَنه له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان به‌ڕێوه ده‌چێت .
دواجار كچه پاڵه‌وانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد كه هاوكاری ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه ده‌ره‌كییه‌كان و ئه‌و پاڵپشتیانه‌ی به‌رز نرخاند.