ته‌ندروستی -
له‌كاتی نه‌مانی په‌یوه‌ندی نێوان خانه‌كانی مێشك مرۆڤ توشی خه‌ڵه‌فان ده‌بێت و له كۆتاییدا یاده‌وه‌ری له ده‌ست ده‌دات، پسپۆڕانیش به‌رده‌وام به چه‌ندین به‌ڵگه‌وه ئه‌مه‌یان سه‌لماندوه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سیستمی ژیان و جۆری خۆراك كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر توشبوون به‌م نه‌خۆشییه.
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه باشترین خۆراك بۆ به‌هێزكردنی توانای یاده‌وه‌ری و دوور بوون له خه‌ڵه‌فان ئه‌و خۆراكانه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆمیگا سێ، له‌به‌رامبه‌ردا خۆراكی قتوو و ده‌ستكرد له ماوه‌ی ته‌نها4 هه‌فته‌دا زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی توشبوون به‌م نه‌خۆشیه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Brain Behavior and Immunity بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه كه ئۆمیگا 3 DHA توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به هه‌وكردنی هه‌یه كه به‌هۆی خواردنی قتوه‌وه له مێشكدا دروست ده‌بێت، هه‌ر بۆیه پسپۆڕان ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه سیستمی خۆراكی ته‌ندروست بۆ ژیانیان دابنێنن هه‌تا له‌م گرفته بێ چاره‌سه‌ره دووربن.