‌سكیزۆفرینیا چییه‌؟



ته‌ندروستی‌ - 

گرفتی شیزۆفرینیا دەردەکەوێت بە شێواوی بیرکردنەوە کە بیرۆکە کان بە شێوەیەکی مەنتقی پەیوەندیان بەیەکەوە نیە، هەستپێکردن و وریای خەڵەتە، گوزارشت و دەرخستنی عاتفی کەمە یان نیە، هەروەها شێواوی لە ڕەفتار و هەڵسوکەوتی کە بە ڕواڵەتێکی ناڕێکخراو دەردەکەوێت،ئەو کەسانەی گیرۆدەی ئەم گرفتە دەبن لە خەڵک و ڕۆتیناتی ڕۆژانەی ژیان دووردەکەونەوە.

نیشانەکانی شیزۆفرینیا شێوازی بیرکردنەوە و هەستکردن و ڕەفتارکردنی کەسەکە داگیر دەکات واتە بە گشتی هەموو لەیەک لە لایەناکانی کەسەکە داگیردە دەکات.

جیگەی سەرسامی نیە کە نیشانەکانی گرفتەکە کاریگەرییان هەیە لە سەر کار و پیشەی کەسەکە و هەروەها توانای ژیانکردن بە شێوەی سەربەخۆ. ئەزموونكردنی‌ ئەم نەخۆشییە كەمێك كەسەكە ئەترسێنێت و دەبێتە هۆی‌ ترس و گۆشەگیری‌ و جوڵەی‌ لەڕادەبەدەر.

ڕێژەی مردن بە خۆکوشتن لەو کەسانەی شیزۆفرینایان هەیە زۆر بەرزە، بە دیاریکراوی ئەگەری مردنیان بە خۆکوشتن ١٢ جار زیاترە بە بەراورد بە خەڵک بە گشتی، وە هەروە ها ئەو کەسانەی کە شیزۆفرینایان هەیە ئەگەری مردن بەهەر هۆکاریک تیایاندا زیاترە بە بەبەراورد بە خەڵک بە گشتی.

ڕێژەی بڵاوی بە درێژایی ژیان نزیكەی‌ لە ٪١ ی كۆمەڵگە ئەم نەحۆشییەیان هەیە، بە گشتی‌ نیشانەكان لە پیاو دا لە سەرەتا بۆ ناوڕاستی بیستەکانی تەمەندا دەردەكەوێت و لە ژندا لە کۆتایی بیستەكانی تەمەندا دەردەكەوێت.
توێژینەوەكان دەریانخستووە كە هەردوو ڕەگەز ئەگەری توشبوونیان بە سكیزۆفرینیا هەیە، بەڵام کەمێک لە پیاواندا زیاترە.  

س: لایف سەنتەری دەروندروستی


PM:07:28:14/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌