ته‌ندروستی -
هه‌ندێك كه‌س کاتێک به‌فڕۆکە گه‌شت ده‌كه‌ن هەست بە بێتاقەتی و دڵ تێکەڵهاتن و گێژبوون دەکەن، به‌ڵام ڕێگا چاره بۆ ئه‌م بابه‌ته چییه؟
1- باشتر وایه دوور بکەویته‌وه لە خواردنی چەور و قورس پێش گەشت کردن چونکە ئه‌مه دەبێتە هۆی دڵ تێکەڵهاتن، ئەگەر پێویستی کرد ده‌توانیت ئاوی سارد و زەنجەفیل بخۆیته‌وه بۆ کەم کردنەوەی دڵ تێکەڵهاتن لە فڕۆکەدا، بەڵام پێویستە بە شێوازێکی هێواش بخورێتەوە.
2- دور بکەوەرەوە لە قەلەقی و سترێس، ئەمە وا دەکات ترس و بێتاقەتی لە فڕۆکەدا زیاتر بێت و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەگەڵتدا دەبێت.
3- هەرچەندە خوویندنەوەی کتێب بەسودە بەڵام لە فڕۆکەدا زۆرجار بە پێچەوانەوەیە، هەستی گێژبوون زیاد دەکات و بێتاقەتت دەکات.
4- هەوڵبە لە جێگاکانی پێشەوەی فڕۆکەکە دابنیشیت، هەتا دورتر بیت لە پێشی فڕۆکەکەوە زیاتر هەستی پەستان و ترست بۆ دروست دەبێت.