ته‌ندروستی -
له‌گه‌ڵ چونه ناو وه‌زری سه‌رما زۆرینه به ده‌ست كه‌می ڤیتامین D ده‌ناڵێنن، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ مه‌ترسی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌ی ئاشكرا كردوه كه هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشی دڵ و ملوله‌كانی خوێن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری Molecular Nutrition Food Research بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه كه كه‌می ڤیتامین D له مشكی تاقیگه‌دا هۆكاری سست بوونی ماسولكه‌كانی دڵ و نه‌خۆشی ملوله‌كانی خوێن بووه.
پسپۆڕان ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له باره‌ی كاریگه‌ری ڤیتامین D له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامیانداوه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كه‌می ئه‌م ڤیتامینه هۆكاری سست بوونی دڵه و كار له ده‌ردانی ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلین ده‌كات له له‌شدا و مه‌ترسی توشبوون به به‌رزی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره و ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌كات.
ئه‌م ڤیتامینه وه‌ك هۆرمۆنێك زیاتر له 200 جۆری بۆهێڵی له ته‌واوی جه‌سته‌ی مرۆڤدا ڕێكخستوه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌كاتی چونه ده‌ره‌وه‌یان بۆ به‌ر خۆر كرێمی دژه خۆر به‌كارده‌هێنن و ئه‌وانه‌ش كه كه‌م ده‌چنه به‌رخۆر و خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌م ڤیتامینه ناخۆن گرفتی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌یان هه‌یه.