ته‌ندروستی -
پێده‌چێت كێبڕكێی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین زۆر چڕ بوێته‌وه، زاناكان له زانكۆی كالیفۆرنیا- وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڤاكسین به‌شێوه‌ی ژه‌مێك زه‌ڵاته دروست بكه‌ن و بخورێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ڕێی ده‌رزیه‌وه له باڵ بدرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی زانكۆی كالیفۆرنیا بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه پسپۆڕان له ئێستادا له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی ته‌كنیكێكی نوێن بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسین بخه‌نه ناو خانه ڕوه‌كیه‌كان به‌تایبه‌ت بیخه‌نه ناو گه‌ڵای كاهوو و سپێناغ.
ئه‌و ڤاكسینه‌ی كه به‌م شێوه‌یه ئاماده ده‌كرێت بریتیه له‌و جۆره‌ی كه له (mRNA) ڤایرۆسه‌كه دروستكراوه هاوشێوه‌ی ئه‌و ته‌كنیكه‌یه كه هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و مۆدێرنا بۆ دروستكردنی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆڤید-19 به‌كاریان هێناوه، به‌م سیستمه ڤایرۆسه‌كه به لاوازكراوی ده‌خرێته له‌شی مرۆڤه‌وه و ئه‌مه‌ش واده‌كات سیستمی به‌رگری له‌شی مرۆڤ دژه ته‌نی پێویست دروست بكات.