ته‌ندروستی - ميران محمد
له ئێستادا و له ته‌واوی جیهان وه‌رزشی به‌یانیان بۆ سه‌دان هه‌زار كه‌س به تایبه‌ت مرۆڤه‌كانی قاره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بۆته یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كییه‌كانی ڕۆژانه و له‌و نێوه‌نده‌شدا پزیشكان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه وه‌رزش كردن و ئه‌نجام دانی جوڵه وه‌رزشییه‌كان له به‌یانیه‌كی زوودا سودی زۆر له‌وه زیاتره كه مرۆڤ و كه‌سه‌كان بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه .
پزیشكان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ڕۆژانه وه‌رزشكردن به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به تایبه‌ت ڕاكردنێكی له‌سه‌رخۆ ته‌واوی كالۆری جه‌سته ده‌سوتێنێت و جه‌سته‌ی كه‌سه‌كان به ده‌ردانی ئاره‌ق له‌و ژه‌هره پاك ده‌كاته‌وه .
هه‌روه‌ك پزیشكان ئاماژه‌یان پێداوه كه 30 خوله‌ك ڕاكردن ملوله‌كانی خوێن پاك ده‌كاته‌وه و كه‌سه‌كان له زۆر نه‌خۆشی پارێزراو ده‌كات هه‌ربۆیه گرنگه له ئێستادا كه ته‌واوی مرۆڤایه‌تی كه‌مترین جه‌وڵه‌ی هه‌یه به‌هۆی هاتووچۆكردن به ئۆتۆمبێل گرنگی به جه‌سته‌یان و ته‌ندروستیان بده‌ن و ڕاكردنی ڕۆژانه له نێو پاركه‌كان و هه‌وایه‌كی پاك بكه‌نه نه‌ریت .