ته‌ندروستی -
نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له‌و گرفته ته‌ندروستیانه‌ی كار له ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌كات و به‌تایبه‌ت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توانای بینین و پێكان و چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاماژه‌یه بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر له خوێندا.
گۆڤاری " ئێكسپرێس" ی به‌ریتانی بابه‌تێكی تایبه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی له ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا ئه‌و نیشانانه باسكراون كه له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به شه‌كره.
1- ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه و هێڵی قاوه‌ی له مل و ژێر باڵ و ڕان و ئه‌ژنۆ و ده‌ست و مه‌چه‌ك.
2-دروستبوونی په‌ڵه و برین له‌سه‌ر پێست كه دره‌نگ چاكببێته‌وه و ملوله خوێنه وورده‌كانی ژێر پێست زۆر به دیارتری ده‌رده‌كه‌ون له‌سه‌ر ڕووی پێست .
3- ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سوور و وه‌نه‌وشه‌ی له‌سه‌ر پێست كه به‌رزتر ده‌رده‌كه‌وێت له ئاستی پێسته‌وه.
جگه له‌م سێ نیشانه‌یه هه‌ریه‌ك له نیشانه‌كانی " هه‌ستكردن به تینوێتی زۆر و میزكردنی زۆر و وشكبوونه‌وه‌ی ده‌م و هه‌ستكردن به ماندوێتی و بێزاری و نائارامی و زوو توڕه‌بوون" ئاماژه‌ن بۆ توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره.