پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ئاماده‌كاری چڕ دایه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و تیپه‌كه یارییه‌كی دۆستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی قاسم ئه‌نجام دا .
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 9 ی ئه‌یلولی 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی سلێمانی ( مه‌لعه‌به‌كه ) تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی قاسم كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی میوان توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداری له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و كوردستان ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كان .