ته‌ندروستی -
به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیان بۆ پاراستنی چاویان له زیانه‌كانی تیشكی خۆر ئه‌و جۆره چاویلكانه به‌كارده‌هێنن كه نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی زیان به چاوه‌كانیان ده‌گات به‌هۆیه‌وه.
دكتۆر ناسر مگیری پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی چاوه و هۆشداری ده‌دات له زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره چاویلكانه‌ی فه‌یكه و ماركه نییه چونكه به‌هۆیه‌وه تیشكه سه‌رو وه‌نه‌وشه‌ی‌یه‌كانی خۆر ده‌گاته چاو و ئه‌مه‌ش گرفتی گه‌وره بۆ چاو دروست ده‌كات و تیشكه زیان به‌خشه‌كان ده‌گه‌نه تۆڕی چاو و زیان له بینایی ده‌ده‌ن.
ئه‌و كاته‌ی بڕێكی زۆر له تیشكی خۆر له چاو ده‌دات ئه‌وه گلێنه گه‌وره و فراوان ده‌بێت و دواتر زیان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی چاو ده‌دات و چاو وشك ده‌بێته‌وه و فرمێسكه ڕژێنه‌كان توانای ده‌ردانیان كه‌مده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت كه‌سه‌كه زووتر توشی ئاوی سپی چاو ده‌بێت.
له پێناو چاوه‌كانت باشتر وایه جۆری زۆر باش و گونجاوی چاویلكه به‌كاربهێنیت و له‌ڕووی پزیشكییه‌وه مادده‌كه‌ی باش و گونجاو بێت.