ته‌ندروستی -
پسپۆڕی بواری ده‌رونزانی سێرگی كلۆتشنیكۆف هۆشداری ده‌دات له ئالوده‌بوون به به‌كارهێنانی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان و باس له‌وه ده‌كات ته‌نها زیان به ته‌ندروستی ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاكیش ده‌بێت.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ڕادیۆیی" سپۆتنیك" باسی له‌وه كردوه كه یاریه ئه‌لیكترۆنییه‌كان مرۆڤ ئالوده ده‌كه‌ن و كار له سه‌نته‌ری كۆئه‌ندامی ده‌ماری مرۆڤ ده‌كات و ته‌نانه‌ت وایلێدێت كه گرفتی كه‌مخه‌وی بۆ دروست ببێت.
سێرگی ده‌شڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن ئه‌وه یاریه‌كه به‌جۆرێك كاریان تێده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی ده‌خه‌ون دیمه‌نه‌كانی یاریه‌كه دێته‌وه به‌رچاویان و به‌مه‌ش قورسه بۆیان له یاریه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێش نوستن یاری بكه‌ن"
نه‌نوستن به‌بڕی پێویست واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به ووڕی و خه‌واڵووی بكات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كار و ته‌ندروستی و په‌یوه‌ندیه‌كانی و ژیانی خاوده‌كاته‌وه و كه‌مخه‌وی درێژخایه‌ن واده‌كات مرۆڤ توشی هستریا ببێت و بیرۆكه‌ی نه‌رێنی هه‌بێت بۆ هه‌موو شتێك.