ته‌ندروستی -
نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر بۆته یه‌كێك له نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێگای خۆپاراستن له توشبوون به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه به‌ڵام هه‌تا ئێستا بێ چاره‌سه‌ره و كه‌سی توشبوو توانای یاده‌وه‌ری له‌ده‌ست ده‌دات و ناتوانێت وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی بژی.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی كه ده‌كرێت له‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی ئه‌میلۆید له‌سه‌ر تۆڕه‌ی چاو ده‌كرێت پێشبینی توشبوون به زه‌هایمه‌ر بكرێت.
په‌ڵه‌ی ئه‌میلۆید بریتیه له نیشتووی جۆرێكی ژه‌هراوی پرۆتین له‌نێوان خانه‌كانی مێشك و یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توشبوون به زه‌هایمه‌ر.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له زاناكان له كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی كالیفۆرنیا له سان دییگۆ ئه‌نجامدراوه و سه‌لماندویانه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی زه‌هایمه‌ر بوون خڵته‌ی ئه‌میلۆید له تۆڕه‌ی چاویاندا هه‌بووه و ده‌شكرێت پێش ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ڕێی پشكینینی چاوه‌وه دیاری بكرێت.