پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی بره‌و دان و دروست بوونی نه‌وه‌یه‌كی نوێی یارییه‌كه ، ئه‌كادیمیایی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مندالاَن ناونوس ده‌كات و به‌شداریان له یه‌كه مه‌شقییه‌كان پێده‌كات .
سه‌باره‌ت به ناو نوسكردنی مندالاَن د . عه‌لی ته‌ها به‌رێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیایی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو كۆمه‌لێكی به‌رچاو له یاریزانمان ناونوس كردوو له ئێستاشدا مه‌شقه‌كانیان به‌رده‌وامه ، بڕیارمان دا كه مندالاَنی ته‌مه‌ن 8 ساڵ تا 12 ساڵ ناونوس بكه‌ین بۆ به‌شداریان له یه‌كه مه‌شقییه‌كان .
عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئێستاوه دایكان و باوكان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی 07701584391 - 07719476400 ، بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌كادیمیاكه و مه‌شقه‌كان وه‌ربگرن .
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی مه‌شقه‌كانی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی 12 ساڵ به‌ره‌و سه‌ر ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیایی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتی ، ئێمه وه‌ك ئه‌كادیمیایی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ئێستادا مه‌شق و ئاماده‌كاریمان به‌رده‌وامه و ئه‌و ته‌مانانه‌ی دیاری كراون ده‌توانن ناویان تۆمابكه‌ن و له یه‌كه مه‌شقیه‌كانمان به‌شداری بكه‌ن .