ته‌ندروستی -
دكتۆر فیكی پیترسۆن پسپۆڕی خۆراكه و سێ ڕێگه‌ی ئاسان بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ستكردن به سوتانه‌وه‌ی گه‌ده ده‌خاته ڕوو.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گۆڤاری"Digital Journal" ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به سووتانه‌وه‌ی گه‌ده زۆرجار هۆكاره‌كه‌ی خواردنی خۆراكی ناته‌ندروسته و جگه له‌وه‌ش چه‌ندین هۆكاری دیكه واده‌كه‌ن مرۆڤ توشی سوتانه‌وه‌ی گه‌ده‌ی ببێت.
كێشی زیادده و خواردنی خۆراكی چه‌ور و كێشانی جگه‌ره و ماندوبوونی به‌رده‌وام له باوترین هۆكاره‌كانی هه‌ستكردنه به سووتانه‌وه‌ی گه‌ده، باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته خواردنی ژه‌می سوكه بۆ ڕزگاربوون له‌م دۆخه.
سێ باشترین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به سووتانه‌وه‌ی گه‌ده بریتییه له" خواردنی خۆراك به هێواشی و جوینی به باشی، نه‌نوستن ڕاسته‌وخۆ دوای نان خواردن و وه‌رزش نه‌كردن له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی"