تهندروستی -
تەمەڵی چاو كەمبونەوەی ئاستی بینینی چاوێكە بە شێوەیەكی نائاسایی لە سەرەتاكانی تەمەنەوە، بە گشتی لە كاتی لەدایكبونەوە بۆ تەمەنی 7 ساڵی ئەم حاڵەتە گەشە دەكات، هۆكارە بۆ لاوازی ئاستی بینینی منداڵ، بە دەگمەن كاریگەری لەسەر هەردوو چاو دروستدەكات، دكتۆر دێرێ پزیشكی نهخۆشییهكانی چاو دیارترین نیشانهكانی تهمهڵی چاو ڕوندهكاتهوه.
لە دیارترین نیشانەكانی:
1. چاوێك لەچاوەكەی دیكە نزیك دەبێتەوە یان دوردەكەوێتەوە.
2. چاوەكان پێكەوە ناجوڵێن و كارناكەن.
3. جوڵانی سەر و نزمكردنەوە و بەرزكردنەوەی بۆئەوەی شتێك بخوێنێتەوە.
4. بینینی شتەكان بە دو دانە.
5. خوێندنەوە بە زەحمەت.
6. بەردەوام داخستنی یەك چاو یان تروكاندنی.