ته‌ندروستی -
دكتۆر ڤلادیمێر خۆرۆشیڤ باس له‌وه ده‌كات ڕۆشتن به‌پێی خاوسی سوودی زۆره چونكه له پاژنه‌ی پێدا ژماره‌یه‌كی زۆر له خاڵی بایۆلۆجی چالاك هه‌یه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ڕۆشتن به پێی خاوسی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش چالاك ده‌كاته‌وه له‌ڕێی مه‌ساجكردن به‌و خاڵه ده‌ماریانه‌ی كه له پاژنه‌ی پێدا هه‌یه كه په‌یوه‌ندیان به جگه‌ر و په‌نكریاس و مێشكه‌وه هه‌یه"
دكتۆر ڤلادیمێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئه‌گه‌ر بڕیاری ئه‌وه‌تدا به پێی خاوسی بڕۆیت ئه‌وه شوێنێكی گونجاو و شیاو هه‌ڵبژێره و باشترین شوێنیش چه‌وی خڕ و لم و گژوگیایه و ئه‌و كاته‌ی به پێی خاوسی به‌م شوێنانه بڕۆیت زیاتر له دوو بۆ سێ كاتژمێر ئه‌وه جومگه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه چالاك ده‌بن .
باشتر وایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به ڕوكاری ڕه‌ق و تیژ به‌پێی خاوسی نه‌ڕۆیت چونكه زیان به پاژنه‌ی پێ ده‌گه‌یه‌نێت.