تەندروستی
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
وەرزشەوان پێویستە خشتەیەک بۆ خۆی دروست بکات کە چۆن پێویستی بە ڕێژەی پڕۆتین هەیە لە نێوان هێلکەو گۆشت و تەواوکەری خواردەمەنی پڕۆتینی تۆز ڕێک بخات کە بۆ هەر کیلۆیەک لە کێشی لەش لانی کەم ٢غم پڕۆتین لە خۆی بگرێت ، چونکە پڕۆتینەکان بەشێکی زۆری دیواری هەموو خانەیەکی زیندوو پێک دەهێنن و بەگرنگترین توخمی خۆڕاکی هەژمار دەکرێن .
پێکهاتەی BCAA تەواوکەرێکی خۆراکییە سێ لقی سەرەکی هەیە پێیان دەوترێت لوسین و ئایزۆلوسین و ڤاڵین نازناوی لقداری زنجیرەیی لە چۆنیەتی پێکهاتەی ئەم مادانە وەرگیراوە ، ئەم سێ جۆری ئەمینۆ ئەسیدە زۆر گرنگن و ئەچیتە چوار چێوەی ئەمینۆ هەرە گرنگەکان ، جەستەی مرۆڤ توانای بەرهەمهێنانی ئەمینۆ ئەسیدە سەرەکیەکانی نییەو هەر بۆیەش دەبێت لە ڕێگای سەرچاوە جیاوازەکانی خۆراک بە دەست بهێنرێن .
یٔەو بەروبومە گیانەوەریانەی کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین وەک سنگی مریشک و گۆشت و بەروبومە شیرمەنییهکان و ماسی و هێلکەن ، یٔەو بەروبومە ڕووەکیانەی کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین وەک پاقلەمەنیەکان بادەم گوێز قەرنابیت سپێناخ بڕۆکلی ، پڕۆتین ووزە دابەش دەکات بۆ لەش هەروەها پاڵپشتی دەکات لە کۆیٔەندامی بەرگری لەش ، پڕۆتین یارمەتیدەرە لەزوو ساڕێژبوونی برین و دووبارە دروست کردنەوەی خانەی تازە لە شوێنی برینەکە .