تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ئەو کەسانەی کە وەرزش دەکەن بێگومان پێویستییەکی زۆریان بە ووزە هەیە بۆ مەشق و چالاکییە وەرزشییەکان ، هەندێ لە وەرزشەوانان لەڕێگەی خواردنە جۆر بە جۆرەکانەوە ئەم ووزە و ڤیتامینە بە دەست دێنێنن ، هەندێکیشیان لە ڕێی ووزە بە خشەکانەوە وهری دهگرن کە ڕەنگە سەرچاوەکەی نەزانراو بێت یان بەبێ ئاگاداری ڕاهێنەرو پزیشکی پسپۆڕ بێت ، ئەمەش زەرەرێکی زۆر بەلەش دەگەیەنێت .
زۆر جار ئهم ووزه دهستكرده ئەبێتە هەرەشەی توند بۆ وەرزشەوانان و ئەبێتە هۆی تێکچونی باری فرمانە فیسیۆلۆژیەکانی لەش ، زۆر خواردنی ووزە بەخشەکان بڕی میزکردن زیاد دەکات کە بە هۆیەوە زۆڕێک لە شلەی لەش بە فیڕۆ دەچێت و دەبێتە هۆی وشک بونەوەی .
خواردنەوەی ووزە بەخشەکان کاتێکی زۆری پێویستە بۆ هەرس کردن لە پێش یان لە کاتی یەکەکانی مەشق و ڕاهێنانەکاندا کاریگەری دەبێت لەسەر تێکچونی باری فرمانەکانی گەدە و ڕیخۆڵە ، لەکاتی ئەنجامدانی وەرزشە ماوە درێژەکاندا نابێت ووزە بەخشەکان بخورێتەوە چونکە ئەم خواردنەوەیە لە پێکهاتەیدا گیراوەی کافاینی تێدایە و کاریگەری دەبێت لەسەر بەفیرۆ چونی شلەی لەش لە ئەنجامدا توشی وشک بونەوەی لەش دەبێت و ئەبێتە هۆی زیاترکردنی چەوری قژو پێست و دروستکردنی زیپکەو پەڵە و ڕوتانەوەی قژ ، هۆیەکە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ وەک جەڵتە و ئاوسانی دڵ و مەترسی ژیر پەنجەی جگەر بەرزکردنەوەی ئاستی کۆلیستڕۆڵی خراپ دهبێت .